فه‌رهاد حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا
پێشه‌كی
دوای
گفتوگۆكانی ئیداره‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان له قه‌ته‌ر له سه‌ره‌تای
2020 كه له به‌شێك له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتبوو پێویسته ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی
ئەمەریکا هێزه سه‌ربازییه‌كانی تا كۆتایی ساڵی 2021 له‌و وڵاته بكشێنێته‌وه. بۆیه
دوای نزیكه‌ی هه‌ژده مانگ له ڕێككه‌وتنه‌كه ئیداره‌ی جۆبایدن بڕیاری كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی خسته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌كردن بوو
كه‌وتنی له ناكاو و كتوپڕی ئه‌و سیستمه سیاسییه بوو كه ئەمەریکا له ساڵی
2001ه‌وه كار بۆ بنیادنانی ده‌كات. ئه‌م شكسته نه‌ك هه‌ر بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و
جیهان جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، به‌ڵكو بۆ ئەمەریکییه‌كان خۆیان چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو.
هاوكات ڤاسیلی نەبنزیا باڵیۆزی ڕووسیا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شکستى خێرای هێزەکانی حکومەت له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی تاڵیبان
"هەموو کەسێکی تووشی سەرسوڕمان كرد". چونكه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ماوه‌ی
ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكدا توانی پایته‌ختی وڵاته‌كه كۆنترۆڵ بكات و په‌یامی
دروستكردنه‌وه‌ی ئیماره‌تی ئیسلامی تاڵیبان ڕابگه‌یه‌نێت. له‌م بابه‌ته‌دا باس له
هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌ی ئەمەریکا و شكستی سوپاس و سیستمی سیاسی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین
له‌به‌رامبه‌ر هێرشه چه‌كدارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان. هه‌روه‌ها باس له ئه‌گه‌ر
و مه‌ترسییه‌كانی سیستمێكی سیاسی نوێی ده‌كه‌ین كه تاڵیبان دایده‌مه‌زرێنێت بۆ
ئاسایشی جیهان و ناوچه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی
ئه‌زموونی ئه‌فغانستان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ڕوونده‌كرێته‌وه، بۆیه لێره‌دا
ده‌پرسین ئایا ده‌كرێت هاوشێوه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌عسییه‌كانی عێراقیش
بگه‌ڕێنه‌وه كایه‌ی حوكمڕانی؟ ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانی وه‌ها سیناریۆیه‌ك چۆن ده‌بێت؟
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە