ڕه‌فایلۆ پانته‌چی و عه‌بدولباست
خوێندنه‌وه‌ی: قاره‌مان عه‌لی
پێشه‌كی
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌فغانستان،
تاڵیبان توانی به ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆنترۆڵی ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستان بكات. سه‌ركرده‌كانی
تاڵیبان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، له كابوڵه‌وه و به‌شێوه‌یه‌ی كه ده‌یانه‌وێت
سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌فغانستانن. گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستان
شاره‌زا و سكاڵه‌ره‌كانی بواری تیرۆریزمی سه‌رقاڵكردووه و چه‌ند پرسیارێكی، گه‌ڕانه‌وه‌ی
تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات چی كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت وه‌ك
نموونه، له‌لا دروستكردوون و ئه‌م سكاڵه‌رانه‌ش له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌كانیانه‌وه
ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه وه‌ڵامی پرسیاره دروستبووه‌كان بده‌نه‌وه.
هه‌ربۆیه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات چه‌ندین توێژینه‌وه له‌لایه‌ن
چه‌ند توێژه‌رێكی جیاوازه‌وه ده‌رباره‌ی چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی
تاڵیبان ئه‌نجامدرا و یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه‌ش توێژینه‌وه‌كه‌ی ڕه‌فایلۆ و عه‌بدولباسته:
گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان چۆن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی
تیرۆری جیهانی.
ڕه‌فایلۆ و عه‌بدولباست له سێپته‌مبه‌ری (ئه‌یلولی) 2021 توێژینه‌وه‌كه‌یان
له "ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه له تیرۆریزم و توندوتیژیی
سیاسی"دا بڵاوكرده‌وه و ده‌یانه‌وێت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ستی
تاڵیبان و زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی گروپه تیرۆریستییه‌كان بكۆڵنه‌وه و جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه
له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ده‌ستنیشان بكه‌ن. توێژینه‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان گه‌ڕانه‌وه‌ی
تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌هێزبوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه
بگه‌ڕێته‌وه كه هه‌ندێك له ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تاڵیبان تا
ئێستاش هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌دا نه‌بچڕاندووه.
توێژینه‌وه‌كه‌ی ڕه‌فایلۆ و عه‌بدولباست، به‌بڕوای ئێمه، یه‌كێكه له‌و
توێژینه‌وه باشانه‌ی كه توانیوێتی كاریگه‌رییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات
له‌سه‌ر زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و شێوازی كاركردنی گروپه تیرۆریستییه‌كان
بۆ خوێنه‌ر شیبكاته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌بوو
بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین. توێژه‌ران
بۆ ئه‌وه‌ی به‌وردی شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه گریمانه‌كراوه بكه‌ن،
جوگرافیایان كردووه به پێوه‌ر و ئاینده‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كانیان له‌و
ناوچانه دوای هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان ڕاڤه كردووه. ڕه‌فایلۆ و عه‌بدولباست
جیهان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا- باشوری ئاسیا، باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ئه‌وروپا و باكوری ئه‌مه‌ریكا- دابه‌ش ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌ی
جیاجیا لێی ده‌توێژنه‌وه.
باشوری ئاسیا
دوای هێرشه‌كانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر و داگیركردنی ئه‌فغانستان و ده‌ركردنی
ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان، ئه‌لقاعیده به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و به‌رده‌وامبوون
له گۆڕه‌پانی "جیهادكردندا" به‌چه‌ند وڵاتێكی باشوری ئاسیادا بڵاوبووه‌وه.
ئه‌لقاعیده له باشوری ئاسیادا سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه و مه‌شقپێكردن و یارمه‌تیدانی
ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌بوو كه وه‌ك ڕێكخراوی دایك له ئه‌لقاعیده‌یان ده‌ڕوانی. بۆ
نموونه، ئه‌لقاعیده ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له دامه‌زراندن، ڕێكخستن و مه‌شقپێكردنی
تاڵیبانی پاكستان (بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان). ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌لقاعیده
به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری هه‌بوو له دووباره ڕێكخستنه‌وه و یارمه‌تیدانی تاڵیبان
له ئه‌فغانستان. هه‌ربۆیه، به بۆچوونی ڕه‌فایلۆ و عه‌بدولباست، ئه‌لقاعیده سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیبان به‌سه‌ركه‌وتنی
خۆی ده‌زانێت و وه‌ك به‌ڵگه‌ی گرنگبوونی دانبه‌خۆداگرتن له جیهاددا تاماشای ده‌كات
و پێیوایه كه دانبه‌خۆداگرتن هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی
تاڵیبان ئه‌لقاعیده و هاوبۆچوونه‌كانی له باشوری ئاسیا هانده‌دات تا به خۆیاندا
بچنه‌وه و له زۆر ڕووه‌وه لاسایی تاڵیبان بكه‌نه‌وه.
داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له
خوراسان) وه‌ك نه‌یارێكی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده خۆی نمایش ده‌كات و ده‌یه‌وێت جڵه‌وی
گروپه جیهادییه‌كانی ناوچه‌كه بگرێته ده‌ست. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه داعش ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه جیهادییه زۆر توندڕه‌وه‌كانی نێو تاڵیبان و
ئه‌لقاعیده به‌ره‌ولای خۆی ڕابكێشێت و خۆی وه‌ك موجاهیدی حه‌قیقی نمایش ده‌كات و
ئه‌وانیتر، ئه‌لقاعیده و تاڵیبان، وه‌ك گومڕا وێنا ده‌كات. ڕه‌فایلۆ و عه‌بدولباست به‌پشت به‌ستن به ڕه‌فتار
و ئه‌جێنداكانی لقی خوراسانی داعش، پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا
جه‌نگێكی ناوخۆی خوێناوی له نێوان گروپه جیهادییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا ڕووبدات.
باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا
له‌كاتی باسكردنی ئه‌م به‌شه‌ی جیهاندا توێژه‌ران له‌و بڕوایه‌دان كه
سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیبان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گروپه جیهادییه‌كانی باشوری
ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا. جۆر و بڕی كاریگه‌رییه‌كه "سنورداره" و گروپه
جیهادییه‌كان ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه زیاتر بۆ پڕوپاگه‌نده به‌كارده‌هێنن. هۆكاری ئه‌م
سنورداربوونه‌ی كاریگه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیبان له‌سه‌ر گروپه جیهادییه‌كانی
باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و گروپانه له نێوان
خۆیاندا ناكۆكن و به‌سه‌ر لایه‌ندارێتی بۆ ئه‌لقاعیده و داعش-دا دابه‌شبوونه.
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵێبان به‌شێك له گروپه جیهادییه‌كانی ناوچه‌كه
داوای كۆپی كردنی مۆدێلی تاڵیبان ده‌كه‌ن و ئه‌و مۆدێله‌ی تاڵیبان به باشترین
مۆدێل بۆ دروستكردنی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. بۆ
نموونه، كۆمه‌ڵی مسوڵمانانی حزبوڵڵا كه پارتێكی ڕادیكاڵی ئه‌ندۆنیسییه داوای
جێبه‌جێكردنی حكومه‌تێكی هاوشێوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان له ئیندۆنیسیا ده‌كه‌ن
و داوایان له تاڵیبان كردووه لقێكی خۆی له‌و وڵاته بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی
هاوكاریكردن و ڕێنماییكردنی گروپه جیهادییه‌كانی ئیندۆنیسیا.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا
له‌دوای ڕووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه بایه‌خپێدانه‌كانی ئه‌لقاعیده
به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیادی كردووه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه له نزیكه‌وه
چاودێری به‌ره‌وپێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات. هۆكاری ئه‌م فۆكه‌س
خستنه‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه بۆ دروستبوونی بۆشایی
ئه‌منی و زۆربوونی ململانێكان له‌و ناوچه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه. دروستبوونی داعش و
جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌لقاعیده، ئه‌و ڕێكخراوه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و
باكوری ئه‌فریقا لاوازكرد. به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تاڵیبان دووباره
ئومێدی به ئه‌لقاعیده له‌و ناوچه‌یه به‌خشییه‌وه و به‌بڕوای خۆیان له سه‌ركه‌وتن
نزیكی كردنه‌وه و وه‌ك مۆدێڵیك له تاڵیبان ده‌ڕوانن كه شایسته‌ی لاساییكردنه‌وه
و شوێن پێهه‌ڵگرتنه.
ئه‌لقاعیده و هاوبیره‌كانی، به‌بڕوای ڕافایلۆ و عه‌بدولباست، هه‌رگیز
ده‌ستبه‌رداری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نابن، هۆكاری ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شوێنی له دایكبوونی ئیسلامه و له‌لایه‌كی تره‌وه زۆربه‌ی سه‌ركرده دیاره‌كانی
ئه‌لقاعیده خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌لقاعیده بڕیاریان داوه، له دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی
تاڵیبانه‌وه، جیهادی "دوژمنی نزیك" پێش جیهادی "دوژمنی دوور"
بخه‌ن. مه‌به‌ست له دوژمنی نزیك حكومه‌ته‌كانی جیهانی ئیسلامی به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست به تایبه‌تییه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وڵاتی ئه‌فریقاوه هه‌یه ئه‌وه كه كاریگه‌رییه‌كانی
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی تاڵیبان زور سنوردار ده‌بێت له‌سه‌ر گروپه جیهادییه‌كانی كیشوه‌ری
ئه‌فریقا. به بۆچوونی توێژه‌ران بزوتنه‌وه‌ی ئه‌شه‌باب (ئه‌لشه‌باب) به‌هۆی ئه‌وه‌ی
كه لقێكی ئه‌لقاعیده‌یه هه‌وڵده‌دات سود له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی تاڵیبان وه‌ربگرێت
و بۆ خۆبه‌هێزكردن وه‌ك مۆدێلێك له تاڵیبان ده‌ڕوانێت.
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكور
گروپه جیهادییه‌كان ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی هێرشی گه‌وره‌یان له ئه‌وروپا
و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه له ئێستادا توانایی ئه‌نجامدانی
ئه‌و هێرشانه‌یان نییه. له دوای یازده‌ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ئه‌لقاعیده به‌هۆی
هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه زۆر لاواز بووه و تواناكانی بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی له
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا زۆر سنوردار بووه. له دوای دروستبوونی داعشه‌وه، داعش هه‌وڵی
داوه زۆرترین هێرش بكاته سه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و هانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
داوه كه هێرشی تیرۆریستی له‌ناو ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا ئه‌نجام بده‌ن. توێژه‌ران
لێره‌دا باس له بوونی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیبان
ئیلهامی به جیهادییه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌خشیوه، به‌ڵام ڕوون نییه ئه‌و
جیهادییانه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا
ئه‌نجام بده‌ن یان نا.
كۆتایی
ڕه‌فایلۆ و عه‌بدولباست له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا گه‌یشتوون به‌و
ده‌ره‌نجامه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له نێوان سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیبان و
زیادبوونی مه‌ترسی گروپه جیهادییه‌كاندا بوونی هه‌یه. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن
به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر سنورداره و كاریگه‌رییه‌كانیش
كاریگه‌رییه‌كی سنورداره و له چوارچێوه‌ی ئومێدبه‌خشیندا ده‌مێنێته‌وه. هۆكاری
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تواناكانی گروپه جیهادییه‌كان به‌راورد به
ڕابردوو زۆر لاوازبووه و بارودۆخی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی جیاوازه و زۆربه‌ی
وڵاتانی جیهان ڕێوشوێنی جیدیان له دژی تیرۆریزم گرتووه‌ته‌به‌ر. به ده‌ربڕینێكی
تر، سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاڵیبان ناتوانێت زه‌مینه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی پێش یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر
بۆ گروپه جیهادییه‌كان بڕه‌خسێنێت و ده‌ستیان به ته‌واوی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی
تیرۆریستی واڵا بكات.
به‌بڕوای ئێمه به‌شێكی تر له هۆكاری سنورداربوونی كاریگه‌رییه‌كانی
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی تاڵیبان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تاڵیبان، به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌لقاعیده‌وه، به‌سروشت گروپێكی جیهادی جیهانی نییه و زیاتر گروپێكی ئه‌فغانین
و نایانه‌وێت چالاكییه‌كانیان سنوره‌كانی ئه‌فغانستان تێبپه‌ڕێنێت. بۆ نموونه،
تاڵیبان له جیاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئه‌ماره‌تی ئیسلامی له ئه‌فغانستان
ڕاگه‌یاند و پابه‌ندیخۆی بۆ پاراستنی سنوره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نیشان داوه.