هاوڕێ حەسەن حەمە، ئیدریس سیوەیلی
پێشه‌كی
گروپه جیهادییه نیمچه ده‌وڵه‌ته‌كان، به‌و گرووپانه ده‌وترێت كه به‌شێكی زۆر له خاسیه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تیان تێدایه، له‌وانه‌ش كۆنتڕۆڵیان هه‌یه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی جوگرافیدا، خاوه‌نی دانیشتوان، پۆلیس و دادگا و چه‌ندین خاسیه‌تی ترن. ئه‌وه‌ی ئه‌م گرووپانه له گرووپه ناسیۆنالیسته‌كان جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گروپانه به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی جوگرافیه‌وه پابه‌ند نین. به‌واتایه‌كی تر، هیچ بایه‌خێك بۆ سنوری ده‌وڵه‌تان دانانێن و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سنوره ده‌ستكردانه ده‌ده‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه دروستكراون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی تێده‌كۆشن(1). ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) نموونه‌یه‌كی دیاری ده‌وڵه‌ته نیمچه جیهادییه‌كانه، به‌وه‌ی كه لە قۆناغێكدا خاوه‌نی حكومه‌ت، دانیشوان، ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دیاریكراو، ئاسایش، پۆلیس، دادگا و ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆی بوو. پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له‌وه‌ی كه ئایا ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام خاوه‌نی چ جۆره ستراتیجیه‌كی سه‌ربازیی یان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێستا وەكو دەوڵەتێكی خاوەن جوگرافیا نەماوە، بەڵام هێشتا به هه‌ڕه‌شه‌یەكی گەورە داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان، بۆیە جێگه‌ی خۆیه‌تی لێكۆڵینه‌وه بكرێت سه‌باره‌ت به دیدگای ئه‌م گرووپه بۆ ئاسایش و چه‌مكی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی و مامەڵەكردن لەگەڵ ئەوانی تردا. له ڕابردودا، چه‌مكی ئاسایش وه‌ك ئه‌وه وێنا كراوه كه تایبه‌ت بێت به ده‌وڵه‌ت مه‌به‌ست لێی بریتی بێت له پارێزراوبوونی ده‌وڵه‌ت له هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تانی تر، به‌ڵام له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه، ئه‌م تێڕوانینه‌وه بۆ چه‌مكی ئاسایش به‌رهه‌ڵستی كرا له‌لایه‌ن قوتابخانه‌ی گۆپنهاگن و ده‌روازه‌ى ئاسایشى مرۆیی و قوتابخانه‌ی وێڵزه‌وه(2). لایه‌نگرانی گۆپنهاگن له‌گه‌ڵ ئه‌وی دان به گرنگی ئاسایشی ده‌وڵه‌تدا ده‌نێن، به‌ڵام پێیان وایه كه نه‌ته‌وه و پێكهاته مه‌زهه‌بی و كولتورییهكانیش بابه‌ت و یەكێتی ئاسایشن له‌سه‌ر ئه‌و بناغەی كه خاوه‌نی ناسنامه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی سه‌روه‌ری بێت، به‌له‌ده‌ستدانی سهروهرییهكەی له‌ناو بچێت، ئه‌وا هه‌مان شت ڕاسته بۆ نه‌ته‌وه و پێكهاته كولتوری مه‌زهه‌بیه‌كان، به‌وه‌ی كه ئه‌مانه‌ی دوایی خاوه‌نی ناسنامه‌ن، ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی خۆیان بپارێزن، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا، چیدی وه‌ك نه‌ته‌وه و پێكهاته بوونیان نابێت(3). به‌ڵام، ده‌روازه‌ى ئاسایشى مرۆیی و قوتابخانه‌ی وێڵز گرنگی به ئاسایشی ده‌وڵه‌ت، ئاسایشی نه‌ته‌وه ، پێكهاته مه‌زهه‌بی و كولتورییه‌كان ناده‌ن، به‌ڵكو لایه‌نگرانی هه‌ردوو ده‌روازه‌كه پێیان وایه ده‌بێت ئاسایش بۆ تاك(مرۆڤ) بێت، ده‌وڵه‌ت ئامڕازێكه بۆ به‌دیهێنانى ئاسایشی مرۆیی نه‌ك ئامانجی ئاسایش بێت، واته ده‌وڵه‌ت ئامڕازی ئاسایشه نه‌ك ئامانجی ئاسایش، ئه‌وه‌ی ئامانجه مرۆڤه(4). پاش خستنه‌ڕووی ئه‌م دیدگا‌و ڕوانگانه‌ی ئاسایش، ئێستا حه‌قی خۆیه‌تی بپرسین ئه‌و گروپه‌ی كه بووه به سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، خۆی چۆن له چه‌مكی ئاسایش ده‌ڕوانێت، چی لای ئه‌م گروپه ئاسایشه و چیش مه‌ترسیه؟ ؟ داعش هه‌ڵگری چ جۆره ستراتیجیه‌كه له بواری ئاسایش‌دا؟
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە