بێستون حسین عارف
پێشه‌كی
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییە
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به گوێی عێراقییه‌كاندا ده‌درێت،
به‌ڵكو پێشتر له ٢٠١١ ئه‌مەریكا هێزه‌كانی له عێراق كشانده‌وه و ته‌نها ژماره‌یه‌ك
ڕاوێژكار و مه‌شقپێكه‌ری سه‌ربازی له به‌غدا هێشته‌وه. عێراق ئه‌زموونێكی تاڵی له‌گه‌ڵ
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا هه‌یه، دوای ماوه‌یه‌كی كورت له‌و كشانه‌وه‌یه ڕێكخراوی
تیرۆریستی داعش ده‌ركه‌وت و به‌شێكی زۆری خاكی عێراقی كۆنترۆڵ كرد. ئه‌م ڕووداوه ئه‌مەریكای
ناچار كرد جارێكی تر به هێزی سه‌ربازییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه. له‌دوای به‌زاندنی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه و كوشتنی
قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له لایه‌ن ئهمەریكییهكانهوه،
به‌ره‌یه‌كی فراوان به تایبه‌تی له نێو (گرووپه چه‌كداره شیعه‌كان) بۆ ده‌ركردنی
هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق دروستبوو، به ئێستاشه‌وه سورن له‌سه‌ر داواكه‌یان.
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و فشارانه له دوای كۆبوونه‌وه‌ی مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئه‌وه
ڕاگه‌یەنرا كه پاشماوه‌ی هه‌موو هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
له كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ ده‌كشێته‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی "دیالۆگی ستراتیجی
ئه‌مەریكی – عێراقی." ڕێكکه‌وتنه‌كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی به ئه‌ركی
هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌هێنێت، دوای ١٨ ساڵ له مانه‌وه‌ی
ئه‌و هێزه له عێراق. كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق چه‌ندین پرسی تر
له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌وروژێنێت: ئایا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به كرداری عێراق بۆ
هه‌ژموونی ئێران جێده‌هێڵێت، یان ئه‌مه ته‌نها گه‌مه‌یه‌كی دیبلۆماسییه له لایه‌ن
ئهمەریكییهكانهوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه داوای
كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا ده‌كه‌ن؟ ئایا ئێران له ڕێگه‌ی بریكارهكانییەوه
ده‌توانێت پێگه و كاریگه‌ریان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق زیاتر بسه‌پێنن؟ ئایا
كشانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕێگه‌خۆشكه‌ر نییە بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی
هه‌مان سیناریۆی دوای ٢٠١١ كه له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا، ڕێكخراوی
تیرۆریستی داعش ده‌ركه‌وت؟ له‌م بابه‌تەدا هه‌وڵده‌درێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه
بدرێته‌وه، به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ململانێكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئێران له
عێراق له دوای ٢٠٠٣وه و به‌ستنه‌وه‌ی به داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته
له داهاتوودا.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە