د. نازه‌نین عه‌زیزیان
پێشه‌كی
ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤێت كۆتایی
به جه‌نگی سارد هێنا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی وه‌ك به‌هێزترین و پارێزراوترین
و ده‌وڵه‌مه‌ندترین نه‌ته‌وه له‌جیهان ناساند. باڵاده‌ستی سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
و نه‌بوونی دوژمن له‌گه‌ڵ بوونی سامانێكی زۆر و ئازادییه‌كی بێوێنه وای له‌و وڵاته
كرد كه ڕۆبچێته نێو پرسه جیهانییه‌كان له پێناو دروستكردنی جیهانێك كه تیایدا
خۆی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و لێكه‌وته‌ی ئه‌منی خراپ بووه‌وه. له ١٩٩٠كان، ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له په‌ره‌پێدانی حكومه‌تی دیموكراتی و ئابووری
بازاڕی ئازاد و به‌ره‌وپێشبردنی ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان و پاراستنی مافه‌كانی
مرۆڤدا دهبینییەوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای هێرشه‌كانی ١١ سێپته‌مبه‌ری ٢٠٠١، سه‌رنجی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له
ناوبردنی تیرۆیزم گۆڕا، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فەریقا.
به‌داخه‌وه كه‌موكورتی جه‌نگی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ سیاسه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ماوه‌ی بیست
ساڵی ڕابردوودا به به‌رده‌وامی ئاسته‌نگ بووه له به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی ده‌ره‌نجامه
خوازراوه‌كانی وه‌ك شكسپێهێنانی تیرۆریزم و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه له‌رزۆكه‌كان
له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی خۆی. بێتوانایی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌ده‌ستهێنانی
سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركه‌كانیدا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌وه
نه‌بووه كه له لایه‌ن دوژمنه زۆر به‌هێز و ژیره ستراتیجییهكانهوه بۆی
دروستكراوه. ته‌نانه‌ت نه به‌هۆی كه‌می سه‌رچاوه ته‌رخانكراو و نه به‌هۆی كه‌می
ئه‌زموونی جهنگكردنهوه بووه. له‌جیاتی ئه‌وه سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كان زیاتر به‌هۆی
كهموكورتیهكانهوه بووه له سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان خۆی. ئه‌وان ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانیان خزانه جه‌نگێكی درێژخایه‌نه‌وه و كۆسپیان له‌به‌رده‌م
تواناكانی بۆ به‌ده‌ستێهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌و ململانێیانه دروستكرد.
ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆی ئه‌وه
ده‌كات كه بۆچی سیاسییەتی دره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له دوای جه‌نگی
سارده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدا به‌شداری كردووه له پێكدادانه هه‌رێمیه‌كانی
تیرۆریزم. به به‌كارهێنانی ئه‌فغانستان وه‌ك نموونەیه‌كی دیراسه‌كراو، ئه‌م بابه‌ته
نه‌گونجاویی و دژیه‌كی و بۆشایی و لاوازی جێبه‌جێكردنی زۆرێك له سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی
ئه‌مەریكا ده‌خاته‌ڕوو كه گه‌لی ئه‌مەریكای خزاندووەته جه‌نگی درێژخایه‌نه‌وه
له دژی تیرۆریزم و تێڕوانینی كۆتاییپێهێنانی ململانێكانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه
له‌باربردووه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا. له كۆتاییدا ئه‌م بابه‌ته چه‌ند
پێشنیار و سیاسه‌تێك ده‌خاته‌ڕوو كه بڕیاربه‌ده‌ستانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
ده‌توانن سوودی لێببینن له‌وه‌ی له كوێ و بۆچی مه‌به‌ستێك هاوڵاتی و ژیانی ئه‌مەریكییه‌كان
بخرێته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ داڕشتنی ستراتیجێكی ورد بۆ سه‌ركه‌وتن له جه‌نگه‌كانی
داهاتوو به تایبه‌تی له دژی هێزه سته‌مكاره‌كان و گرووپه تیرۆریستییه سنوربڕهكان.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە