کۆسره‌ت خدر ئەبوبەکر
پێشه‌کی
دانوستان به‌گشتی و دانوستانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی،
دوو چه‌مک و تێگه‌ی سه‌ره‌کین که له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی تیۆری و پراکتیکی، گرنگی
و بایه‌خیان له‌ژیانی ئه‌کادیمی و سیاسی‌دا ڕوو له زیادبوونه، به‌تایبه‌تریش له
بواره‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا.
هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و زیادبوونی گرنگییه‌ش ڕه‌نگه به‌شێکی زۆری بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه،
که به‌کارهێنانی دانوستان وه‌ک یه‌کێک له عه‌قڵانیترین، که‌متێچووترین، باشترین
و سه‌ره‌کیترین ئامڕازە دیپلۆماسییه‌کان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه نێودوڵه‌تییه‌کان
له ڕابردوو زیاتر بووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیشیدا گرنگیپێدانی خوێندنی ئه‌کادیمی و
نووسین و توێژینه‌وه له‌و بواره له ڕابردوو فراوانتر و قوڵتر بووه‌ته‌وه.
له سه‌رده‌می
ئێستادا، ده‌وڵه‌ت و یه‌که نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تر، زۆرجار له‌بری جه‌نگ و ئامڕازه
سه‌ربازییه‌کان، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ڕێگای دیپلۆماسی و دانوستان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
ناکۆکییه‌کانی نێوانیان. یاخود زۆرجار له ده‌ره‌نجامی هه‌ستکردن به قورسیی و زۆرتێچوونی
جه‌نگ و لێکه‌وته خراپه‌کانی، جارێکی تر ئه‌و ئه‌کته‌رانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر
دانوستان بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕه‌کانیان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانیان، یاخود
وه‌ستاندنی پێکدادانه سه‌ربازییه‌کانی نێوانیان.
ده‌کرێت بوترێت که دانوستانه‌کانی نێوان ئه‌رمینیا
و ئه‌زه‌ربایجان له‌ساڵی 2020دا، سه‌باره‌ت به هه‌رێمی ناگۆرنۆ_کاراباخ و وه‌ستاندنی
شه‌ڕ و ناکۆکییه‌کانی نێوانیان به هه‌وڵ و نێوه‌ندگیری ڕووسیا و چه‌ند لایه‌نێکی
تر، یه‌کێکه له‌و نموونانه‌ی که گرنگی و بایه‌خی دانوستانه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی
ناکۆکییه‌کان و وه‌ستاندنی پێکدادانه سه‌ربازییه‌کان باشتر ده‌رده‌خات. له‌م
توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به ورده‌کاری و لێکدانه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی
ئه‌و دانوستانانه و ده‌ستکه‌وته‌کانی و هۆکاره کاریگه‌ره‌کان و کاردانه‌وه
نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌رباره‌ی بوه‌ستین.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە