ڕەگ و ڕیشەی سیستمی سیاسیی ئێستا لە عێراقدا: تێڕوانینێكی مێژووییانە

31/12/2021

نه‌وفل ئه‌لحه‌سه‌ن

لەمیانی وتەیەكیدا لەبەردەم گەلەكەی خۆی لەمانگی ئاداری ساڵی 2003 جۆرج دەبیلوبووشی سەرۆكی پیشووی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا ڕایگەیاند یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانی دەست بەسەرداگرتنی عێراق بۆ ئەوە بوو كە گەلی عێراق ڕزگار بكەین و یارمەتیان بدەین بۆ بەدەستهێنانی وڵاتێكی یەكگرتووی سەقامگیری سەربەخۆ، زۆرێك بەهیوا بوون كە عێراق ببێت بە وڵاتێكی دیموكراسی ئومێدبەخش و ببێتە نموونەیەك بۆ ناوچەكە، هەرچەندە كە ئەو هیوایە بەدینەهات لەبەر چەند هۆكارێكی جیاواز، چونكە بنیاتنانی دیموكراسی پێویستی بە لایەنی سیاسی هەیە، كە بڕوایان بە دیموكراسی هەبێت و لەتوانایاندا بێت دامەزراوە بنیات بنێن بۆ پەرەپێدان و پارێزگاریكرن لێی، بەڵام لە عێراقدا ڕاستییەكە زیاتر لە هەوڵی بنیاتنانی دیموكراسی بەبێ هەبوونی كەسایەتی  دیموكراتەوە نزیكبوو.

بەڵام ئەوەی كە دەبینرێت لە پاش نزیكی دوو دەیە، مەیدانی سیاسیی عێراق جمەی دێت لە ژمارەیەكی زۆری حزب و پێكهاتەی سیاسی، لە دواترین لێدوانیدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند كە 267 حزبی سیاسی بە شێوەیەكی یاسایی تۆمار كراون و 49 حزبی دیكەش لە پرۆسەی تەواوكردنی تۆماربوونەكەیاندان، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی حزبە سیاسییە دیار و چالاكەكان بەلایەنی زۆرەوە لە دەرزەنێك، یان دوو دەرزەن تێپەڕ ناكەن.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure