به‌سیاسیكردنى كه‌رتى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان: هه‌ڵسه‌نگاندنێك له‌سه‌ر بنه‌ماى سیستمی مێریتۆكراسی

07/01/2022

هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه‌

پێشه‌كی
دابه‌شكردن و پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ حكومی و ئیدارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لائی حزبی، وه‌لائی کەسی و خزم خزمێنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ سەرەکییە‌كانى حوكمڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستان. له‌دواى دروستبوونى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵى 1991 تا ئه‌مڕۆ، به‌گشتى دامه‌زراندن له‌ كه‌رتی گشتیدا و وه‌رگرتنى پۆست و ئیمتیازاته‌ مادی و مه‌عنه‌وییه‌ حزبی و حكومییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌لائی حزبی و شه‌خسی بوون، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویی و لێوه‌شاوه‌یی. ده‌رئه‌نجام سیستمى دامه‌زراندن و وه‌رگرتنى پۆسته‌ ئیدارییه‌كان له‌ حكومه‌تدا پێچه‌وانه‌ى ئه‌و مه‌قوەله‌یه‌ بووه‌ كه‌ ده‌ڵێت "كه‌سی شیاو له‌ شوێنى شیاو". به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى پۆسته‌ حكومییه‌كانیان له‌ كه‌رتى گشتیدا وه‌رگرتووه‌ كه‌سانى لاوازبوون، شیاوى ئه‌و پله‌و پایه‌ حكومیانه‌ نه‌بوون كه‌ وه‌ریانگرتوه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌ گشتیه‌كان و گه‌شه‌ى ئابوورى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه‌.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure