ڕۆمان ڤان دێردهز، جارۆسلاو كانترۆویكز، سهنیكه كیپێرس و ماریكه ڵیم
خوێندنه‌وه‌ی: قاره‌مان عه‌لی
پێشه‌كی
ڕۆمان و به‌شێك له هاوپیشه ئه‌كادیمیسته‌كانی له
زانكۆكانی هۆڵه‌ندا له كۆتایی 2019دا توێژینه‌وه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی
نێوان ترس له تیرۆر و متمانه‌بوون به حكومه‌ت ئه‌نجامدا و له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا
به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌یانه‌وێت بزانن ئایا
په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی له نێوان ترس له تیرۆر و متمانه‌بوون به
حكومه‌تدا بوونی هه‌یه. ئه‌م توێژینه‌وه‌ی
ئه‌وان به‌بڕوای ئێمه توێژینه‌وه‌یه‌كی گرنگه و پێویستی به‌هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن
هه‌یه، هه‌ربۆیه ئێمه لێره‌دا له‌ڕێگه‌ی "خوێندنه‌وه‌ی" توێژینه‌وه‌كه‌وه
خوێنه‌رانمان به ناوه‌ڕۆكی توێژینهوكهی
ڕۆمان و هاوڕێكانی ئاشنا ده‌كه‌ین.
كاتێك گروپێكی تیرۆریستی پلانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی
تیرۆریستی داده‌ڕێژێت، ئامانجی سه‌ره‌كی گروپه‌كه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه
تیرۆریستییه‌كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه له نێو هاوڵاتیاندا و ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترسه‌وه دڵ و هۆشی
خه‌ڵكی كۆنترۆڵ بكه‌ن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان دابنێن. ترس له دووباره‌بوونه‌وه‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان و بوون به‌قوربانی
ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه نه‌ك ڕه‌فتاری هاوڵاتیان له شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌گۆڕێت
به‌ڵكو هاوڵاتیان ناچار ده‌كات كه خۆیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بكه‌نه‌وه. بۆ
نموونه، دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی "یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر،" زۆربه‌ی
ئه‌مه‌ریكییه‌كان له جیاتی ئه‌وه‌ی به فڕۆكه گه‌شتی ناوخۆی بكه‌ن ئۆتۆمبیلیان
بۆ گه‌شتكردن به‌كارهێنا. مه‌ترسییه‌كانی شۆفێریكردن له ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترن له
مه‌ترسییه‌كانی گه‌شتكردن به فڕۆكه و ژماره‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ به‌راورد به
ڕووداوه‌كانی فڕۆكه زۆر زیاتره. ترس له تیرۆر هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان
بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری گه‌شتكردن به فڕۆكه، كه سه‌لامه‌تره، ببن و
ئۆتۆمبیل- كه مه‌ترسیدارتره- بۆ گه‌شته‌كانیان به‌كاربهێنن كه بووه‌هۆی زیادبوونی
ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ و زۆربوونی ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌و ڕووداوانه. كاریگه‌رییه جۆربه‌جۆره‌كانی ترس له تیرۆر بۆ
زۆربه‌ی خه‌ڵك دیار و ڕوونه به‌ڵام ڕوون نییه كه چی بكرێت له‌لایه‌ن لایه‌نی به‌رپرسه‌وه
بۆ ڕێگریكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ترس له تیرۆر. ڕۆمان و هاوڕیكانی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا
كاریگه‌رترین ڕێگه (به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه) بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
ترس له تیرۆر و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه و ئاسایشی گشتی بۆ شاره‌زایانی
بواری تیرۆر و بڕیاردروستكهرانی وڵات، ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
توێژه‌ران له پێشه‌كی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا توێژینه‌وه‌كانی
پێشووتر به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و له‌وه به‌ئاگان كه چه‌ند توێژه‌رێك پێشتر ده‌رباره‌ی
په‌یوه‌ندی نێوان "ترس له تیرۆر و متمانه‌بوون به حكومه‌ت" چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان
ئه‌نجامداوه و له‌و په‌یوه‌ندییه‌یان توێژیوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م
توێژینه‌وه‌یه‌ی ڕۆمان و هاوڕێكانی له توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر جیاده‌كاته‌وه
پرسیاری توێژینهوهكهیانه. بۆ نموونه، توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر ده‌رباره‌ی
"كاریگه‌ری ترس له تیرۆر له‌سه‌ر متمانه‌بوون به حكومه‌ت" نووسراون و
توێژه‌ران به‌گشتی ویستویانه بزانن "ئایا ترسان له تیرۆریزم چۆن كاریگه‌ری
له‌سه‌ر متمانه به حكومه‌ت داده‌نێت؟" له به‌رانبه‌ردا، ڕۆمان و هاوڕێكانی
پرسیارهكهیان پێچهوانهكردووهتهوه، "متمانه‌بوون به‌حكومه‌ت چۆن كارده‌كاته
سه‌ر ترس له تیرۆر؟" ئه‌م پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی پرسیاره‌كه له‌لایه‌كه‌وه
توێژینه‌وه‌كه ده‌كات به توێژینه‌وه‌یه‌كی جیاواز و له‌لایه‌كی تره‌وه گرنگی
توێژینه‌وه‌كه نیشان ده‌دات.
باكگراوندێكی تیۆری
توێژه‌ران له‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا
سه‌ره‌تا چه‌مكی متمانه ده‌ناسێنن و پاشان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه متمانه بابه‌تێكی
فره‌ڕه‌هه‌نده و زیاتر له ڕه‌هه‌ندێكی هه‌یه. ئه‌وان متمانه وه‌ك "دۆخێكی
ده‌روونی " ده‌بینن كه له نێوان "دوولایه‌ن"دا ڕووده‌كات و لایه‌نێكیان
"چاوه‌ڕوانییه‌كی ئه‌رێنی" له‌لایه‌نه‌كه‌ی تر هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كات
كه لایه‌نی متمانه‌پێكراو له داهاتوودا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی لایه‌نی متمانهكار
بهههندوهربگرێت و بیپارێزێت. هه‌روه‌ها ڕۆمان و هاوڕێكانی باس له‌وه ده‌كه‌ن
كه متمانه دوو ڕه‌هه‌ندی، ڕه‌هه‌ندی لێكدانهوهكی/ Calculative و ڕه‌هه‌ندی
وابهستهكهی/ Relational، هه‌یه. تێگه‌یشتن له چییه‌تی
ئه‌م دوو ڕه‌هه‌نده و درككردن به جیاوازییه‌كه‌ی نێوانیان بۆ باش تێگه‌یشتن له ناوه‌ڕۆكی
توێژینه‌وه‌كه گرنگه. ڕه‌هه‌ندی لێكدانهوهكیی متمانه په‌یوه‌ندی له نێوان
ڕابردوو و داهاتوودا دروستده‌كات و بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه له داهاتوودا چی ڕووده‌دات
لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه له ڕابردوودا ئه‌نجامدراوه.
بۆ نموونه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانی حكومه‌ت له داهاتوودا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخێكی
تایبه‌تدا ده‌كات، ئه‌وا ئه‌دای حكومه‌ت له ڕابردوودا ده‌كه‌یت به بنه‌ما و له
به‌رمه‌بنای ئه‌مه، پێشبینی ڕه‌فتار و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له داهاتوودا ده‌كه‌یت.
ئه‌گه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت- به لێكدانه‌وه‌ی تۆ- ئه‌رێنی بوو، ئه‌وا متمانه‌ت به حكومه‌ت زیاد ده‌كات و متمانه‌ت به‌و كار و ڕێوشوێنانه هه‌یه كه
حكومه‌ت له داهاتوودا بۆ ڕێگریكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی
ڕووداوێكی دیاریكراو ده‌یگرێته‌به‌ر، پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی
متمانه (ڕه‌هه‌ندی لێكدانهوهكی) بریتییه له عه‌قڵ و مرۆڤ بۆ لێكدانه‌وه‌كانی
به‌گشتی پشت به عه‌قڵ و ژیرییه‌كه‌ی ده‌به‌ستێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌هه‌ندی لێكدانهوهكییهوه،
ڕه‌هه‌ندی وابهستهكی ده‌ره‌نجامی كاری دڵه و هه‌ست و سۆز و په‌یوه‌ندی نێوان تۆ
و حكومه‌ت كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زیادبوون یان كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی تۆ به
حكومه‌ت. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌یت كه حكومه‌ت یان ئه‌و پارته‌ی كه
حكومه‌تی پێكهێناوه نوێنه‌رایه‌تی تۆ و به‌هاو دیدگاكانت ده‌كات، ئه‌وا ئه‌م په‌یوه‌ندییه
ئه‌رێنییه‌ی نێوان تۆ و حكومه‌ت ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی متمانه له نێوان تۆ و
حكومه‌تدا. به ده‌ربڕینێكی تر، په‌یوه‌ندی
ئه‌رێنی نێوان تۆ و حكومه‌ت و خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانتان پێكهێنه‌ری متمانه‌ی
نێوانتانه و تا په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و حكومه‌ت به‌هێزتر بێت، ئه‌وا متمانه‌ت به
حكومه‌ت زیاتر ده‌بێت. له‌م ڕه‌هه‌نده‌ی متمانه‌دا ڕۆڵی عه‌قڵ و ئه‌زموونكردن تا
ڕاده‌یه‌كی زۆر وونه وهاوڵاتی لێره‌دا شوێنی دڵی، نه‌ك عه‌قڵی، ده‌كه‌وێت بۆ
متمانه‌كردن- یان متمانهنهكردن- به‌حكومه‌ت.
ڕۆمان و هاوڕێكانی له‌م به‌شه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا
گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئه‌وان دوو گریمانه ده‌خه‌نه‌ڕوو و ده‌یانه‌وێت
له ڕێگه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌وه ڕاستی یان ناڕاستی گریمانه‌كانیان بسه‌لمێنن. گریمانه‌كانی
توێژینه‌وه‌كه بریتین له:
گریمانه‌ی یه‌كه‌م: تا متمانه‌ی وابهستهكی
هاوڵاتیان به حكومه‌ت زیاتر بێت، ئه‌وا ئه‌وان كه‌متر له تیرۆر ده‌ترسن.
گریمانه‌ی دووه‌م: تا متمانه‌ی لێكدانهوهكی
هاوڵاتیان به حكومه‌ت زیاتر بێت، ئه‌وا ئه‌وان كه‌متر له تیرۆر ده‌ترسن.
میتۆد
ڕۆمان و
هاوڕێكانی له به‌شی "میتۆد"ی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا چۆنێتی كۆكردنه‌وه‌ی
داتاكان و ئه‌و میتۆده‌ی كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان به‌كارهێنراوه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ئه‌وان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكانیان سودیان له "ڕاپرسی" وه‌ك میتۆدێك بۆ
كۆكردنه‌وه‌ی داتا، وه‌رگرتووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه توێژه‌ران
خۆیان به كۆكردنه‌وه‌ی داتاكه هه‌ڵنه‌ستاون به‌ڵكو داتایه‌كیان به‌كارهێنراوه
كه پێشتر كۆكراوه‌ته‌وه. داتاكۆكراوهكه كه له نۆڤه‌مبه‌ری 2017 كۆكراوه‌ته‌وه
به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رده‌سته و توێژه‌ران ده‌توانن بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كانیان
سودی لێوه‌ربگرن. ڕاپرسییه‌كه له وڵاتی هۆڵه‌ندا و له‌لایه‌ن "ناوه‌ندی
توێژینه‌وه و دۆكیومێنتكردنی وه‌زاره‌تی داد و ئاسایش"ی هۆڵه‌نداوه ئه‌نجامدراوه
و 1400(هه‌زار و چوارسه‌د ) كه‌س به‌شداریان له ڕاپرسییه‌كه‌دا كردووه و له كۆی
هه‌موو به‌شداربووان ته‌نها %77ی به‌شداربووان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ڕاپرسییه‌كه‌یان
داوه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی به‌شداربووان له 1400 كه‌سه‌وه بۆ 1077 كه‌س
كه‌مده‌بێته‌وه. سامپڵی توێژینه‌وه‌كه له ڕووی ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز و پاشخانی په‌روه‌رده‌ییه‌وه
گوزارشت له كۆمه‌ڵگه‌ی هۆڵه‌ندی ده‌كات و به‌مه‌ش سامپڵه‌كه ده‌كرێت وه‌ك
سامپڵێكی گشتگیر ته‌ماشا بكرێت.
ئێمه،
هاوشێوه‌ی به‌شێك له خوێنه‌رانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، ئه‌و پرسیاره‌مان له‌لا
دروستبووه: بۆچی توێژه‌ران خۆیان به كۆكردنه‌وه‌ی داتاكه هه‌ڵنه‌ستاون و
زانیاری ده‌ستی یه‌كیان وه‌ك سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌یان به‌كارنه‌هێناوه؟ ڕۆمان و
هاوڕێكانی له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا نه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و نه به‌شێوه‌یه‌كی
ناڕاسته‌وخۆ ئه‌مه‌یان ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه
به بێ وه‌ڵام به‌جێهێڵدراوه! به وردبوونه‌وه له داتاكان ئه‌وه‌ت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه
كه "ڕه‌نگه" هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی بوونی
داتای پێویست بۆ توێژینه‌وه‌كه‌یان به پێویستیان نه‌زانیبێت كه جارێكی تر داتای
نوێ كۆبكه‌نه‌وه. هۆكاره‌كانی ئه‌مه هه‌رچییه‌ك بێت، ڕه‌نگه داتای نوێ له
كاتێكی تری جیاوازدا ده‌ره‌نجامێكی جیاوازتر له‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه توێژینه‌وه‌كه
پێیگه‌یشتووه، بخاته‌ڕوو.
ده‌ره‌نجام
دوایی
كۆكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی داتاكان، توێژه‌ران لێره‌دا ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌یان
بۆ خوێنه‌رانیان، له نێویشیاندا سیاسهتدارێژهران، خستووه‌ته‌ڕوو. به
چاوخشاندنێك به ده‌ره‌نجامه‌كاندا، ئه‌وه‌ت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه ده‌ره‌نجامه‌كان
دروستی به‌شێك له گریمانه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ده‌سه‌لمێنن و دروستی به‌شێكی تر
له گریمانه‌كان ناسه‌لمێنن. بۆ نموونه، ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه
گریمانه‌ی یه‌كه‌م، " تا متمانه‌ی وابهستهكی هاوڵاتیان به حكومه‌ت زیاتر
بێت، ئه‌وا ئه‌وان كه‌متر له تیرۆر ده‌ترسن "، ڕاسته و متمانه‌ی وابهستهكی
به‌حكومه‌ت ترسان له تیرۆر له نێو هاوڵاتیاندا كه‌مده‌كاته‌وه. له‌به‌رانبه‌ردا، ده‌ره‌نجامه‌كان
پاڵپشتی گریمانه‌ی دووه‌می توێژینه‌وه‌كه، " تا متمانه‌ی لێكدانهوهكی
هاوڵاتیان به حكومه‌ت زیاتر بێت، ئه‌وا ئه‌وان كه‌متر له تیرۆر ده‌ترسن "،
ناكه‌ن.
به
وردبوونه‌وه له ده‌ره‌نجامه‌كان، د‌رك به‌وه ده‌كه‌یت كه متمانه‌بوونی
هاوڵاتیان به حكومه‌ت كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه
هاوڵاتیان له‌وه نه‌ترسن كه له داهاتوودا خۆیان یان كه‌سێكی ئازیزیان ده‌بێت به
یه‌كێك له قوربانییه‌كانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان. ئه‌م ده‌ره‌نجامانه گرنگی
بوونی متمانه به حكومه‌ت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه نیشان ده‌دات و به‌رپرسانی
حكومه‌ت ده‌توانن له ڕێگه‌ی دروستكردن و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه ڕێگری
له‌وه بكه‌ن كه تیرۆریستان له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترسه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی
ئامانج و ده‌ستكه‌وتی سیاسی بده‌ن. به ده‌ربڕینێكی
تر، به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی هاوڵاتیان ده‌كرێت وه‌ك چه‌كێكی زۆر كاریگه‌ر له‌لایه‌ن
سیاسهتداڕێژهرانهوه له دژی گروپه تیرۆریستییه‌كان به‌كاربهێنرێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه،
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت متمانه‌ی خه‌ڵك له‌ده‌ست بدات ئه‌وا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
تیرۆریستان ده‌بێت به كارێكی دژوار و تاقه‌تپڕوكێن بۆ حكومه‌ت و سیاسه‌تداڕێژه‌رانی
وڵات.