هەوڵەكانی ئیسرائیل دژی زیندووكردنەوەی ڕێکكەوتننامەی ناوەكی نێوان ئێران و ئەمەریكا

21/01/2022

یاسین عازه‌م

پێشەكی
دوای بڕیاری دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە 14/5/1948، ئێرانی سەردەمی شاهەنشاهی یەكێك بوو لەو وڵاتە زۆرینە موسوڵمانانەی كە دوای تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر ئەو بڕیارە دانی نا بە دەوڵەتەكەدا، قۆناغی دەسەڵاتی شاهەنشاهی لە ئێران پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات لە ئاستێكی زۆر باشدابوو، بەڵام بە دوای دەستپێكردنی شۆڕش لە ئێران و سەركەوتنی بەسەر دەسەڵاتی شاهەنشاهی و دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی لەساڵی 1979، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تێكچوو، بەهۆكاری ئەوەی دەسەڵاتدارانی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران پاشگەزبوونەوە و ئامادە نەبوون دان بنێن بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا، ئیتر لەو قۆناغە بەدواوه‌ پەیوەندییەكانی نێوانیان تێكچوو، تا دەهات بەرەو گرژی و ئاڵۆزی زیاتر هەنگاوی دەنا، یەكێك لەو بابەتانەی جێگەی بایەخی ئیسرائیل بوو سەبارەت بە ئێران، بوونی بنكە ناوەكییەكانی ئەو وڵاتەیە كە لەسەردەمی شاهەنشاهی بۆ یەكەمجار بەردی بناغەی دانرا، مەترسییەكانی ئیسرائیل لە ئێران سەبارەت بە بەرنامە ناوەكییەكەی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە تاران چەندین جار هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلی كردووە لەسەر نەخشەی سیاسی، بۆیە حكومەتی تەلئەبیب زۆر بە گرنگییەوە لە بابەتی بەرنامەی ناوەكی ئێران دەڕوانێت، دوای گفتوگۆكانی ئێران و ئەمەریكا سەبارەت بە بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران، ئیسرائیل لەو دەوڵەتانە بوو كە زۆر نەیاری ڕێكکەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك بوو، تەنانەت دوای ڕێكکەوتنەكەش لەهەوڵەكانی خۆی نەوەستا بە ئاڕاستەی سەرنەكەوتنی ڕێكکەوتنەكە و جێبەجێكردنی، بۆیە لەسەروبەندی كشانەوەی تاكلایەنەی ئەمەریكاش لە ڕێكکەوتنەكە لۆبی ئیسرائیلی ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە هاندانی تره‌مپ سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ هەڵنانی ئەو هەنگاوە، لەئێستاشدا كە قسەو باس هەیە سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمەریكا بۆ ڕێکكەوتنەكە، جارێكی دیكە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە هەوڵدان بۆ سەرنەكەوتنی ڕێكکەوتنەكە بەو جۆرەی كە دڵخوازی ئێرانییەكانە.
ئەم نووسینەی بەردەست بۆ خستنەڕووی هەوڵە دیار و شاراوەكانی ئیسرائیلە بۆ دانانی لەمپەڕ لەبەردەم ڕێكکەوتنی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك سەبارەت بە بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


terrorism & Security studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure