كارزان عومه‌ر
پێشه‌كی
ڕووسیای
فیدراڵ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نوێیه، مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی
ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و كاته‌ی ئیمپۆراتۆریه‌تێكی
گه‌وره‌ی وه‌ك یه‌كێتی سۆڤێت لێكهه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ڕووسیایه‌كی نوێ له‌دایك ده‌بێت،
زۆرینه‌ی ده‌ستكه‌وته مادی و مه‌عنه‌و‌یه‌كانی سۆڤێتی بۆ ده‌مێنێته‌وه. هه‌رچی یه‌كێتی ئه‌وروپایه، بریتییه له كیانێكی جیۆپۆله‌تیكی به‌رفراوان كه
زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كانی له‌خۆگرتووه. مێژووی بوونه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی
ڕووسیا نوێیه و به‌رئه‌نجامی په‌یمانامه‌ی ماسته‌ریختی نێوان ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كانه.
په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو كیانه به‌رفراوانه نوێیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ریه‌كێكیان
خاوه‌ن پاشخانێكی مێژوویی دوورودرێژن. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیشیان بۆ لایه‌نی
هاریكاری و ململانێكردنی یه‌كتری دابه‌ش ده‌بێت. له سێ ده‌یه‌ی ڕابردووی مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا،
هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕووسیای فیدراڵ به‌چه‌ندین قه‌یرانی دیپلۆماسی،
ئابووری و سه‌ربازیدا تێپه‌ڕیون به‌وپێیه‌ی سنورێكی جیۆگرافی به‌رفراوانی هاوبه‌ش
له‌نێوانیاندا هه‌یه. جه‌نگه‌كانی ناوچه‌ی به‌لقان، جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه
جوداییخوازییه‌كانی چیچانییه‌كان، پاشان و له‌هه‌زاره‌ی نوێ‌دا ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانی
مۆسكۆ له جۆرجیا، داگیركرنی نیمچه دورگه‌ی كرایمیه، پشتیوانی كردنی گرووپه
جووداییخوازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، ئه‌م پرسانه جه‌وهه‌ری ناكۆكی نێوان
ڕووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پێكده‌هێنن. واتا كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا له‌ماوه‌ی
رابردوودا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوانی یه‌كێتیه‌كه و ده‌وڵه‌تی ڕووسیا. له‌ئێستادا ئه‌م دوو كیانه گه‌وره‌یه
نوێنه‌رایه‌تی دوو جه‌مسه‌ری گه‌وره‌ی جیهانی ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كێكیان خاوه‌ن دیدگا
و سیاسه‌تی خۆیه‌تی بۆ سیستمی جیهانی و ڕووداوه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان. ئه‌م
توێژینه‌وه‌یه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر گرنگترین لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان مۆسكۆ و
برۆكسل، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دیارترین خاڵه ناكۆك و هاوبه‌شه‌كان ده‌كات، پاشان ده‌یه‌وێت
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، هۆكار چییه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و برۆكسل
له په‌یوه‌ندییه‌كی هاریكاری و دۆستانه‌وه گۆڕاوه بۆ ململانێكردنی یه‌كتری؟
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە